کەس نییە پاسەوانی لە کتێبەکانی ئامێدی بکات

عەمار عەزیز – دهۆک

کتێبخانە تاقانەکەی ئامێدی هەشت مانگە بێ پاسەوانە، هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو کامێرای چاودێریشی نییە، بەڕێوەبەری کتێبخانەکە دەڵێت مانگانە 75 هەزار دیناریان بۆ دابینکراوە بۆ خەرجیی کتێبخانەکە.

سۆراغی ئەوەی کردووە، کە کتێبخانەکە دوو پاسەوانی هەبووە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی 2021 و 2022 هەردووکیان خانەنشین بوون. بەڵام لەو ماوەیەشدا هیچ دزییەک لە کتێبخانەکە نەکراوە.

سەلمان زوبێر، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئامێدی بە 964+ـی وت: پۆلیس و ئاساییش و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و نووسراوی فەرمییشمان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانەکان کردووە بۆ دابینکردنی پاسەوان.” 

کتێبخانە تاقانەکەی قەزای ئامێدی لە ساڵی 1989ـەوە کراوەتەوە و 12 هەزارو 200 ناونیشانی جۆراوجۆری تێدایە و رۆژانە 25 تا 30 هاووڵاتی سەردانی دەکەن.

“مانگانە 75هەزار دینارمان وەک خەرجیی کتێبخانەکە پێ دەدرێت و هیچمان پێناکرێت پێی” بەڕێوەبەری کتێبخانەکەی ئامێدی وای وت.

ئامێدی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆکە. مێژووی بۆ 3 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، 90 کیلۆمەتر لە دهۆک و 10 کیلۆمەتریش لە باکووری کوردستانەوە دوورە.

دەزانێت، لە سنووری پاریزگای دهۆک هەشت کتێبخانەی گشتی هەن و ئێستا پێنجیان کراوەن و نزیکەی 100 هەزار ناونیشانیان تیادایە.