خۆی لەسەر لێدان گیرابوو
لەدیمەنی ناو فیلمەکان دەچێت.. تۆمەتبار پەلاماری دادوەر دەدات
+964
ژووری هەواڵ
لە ئەمریکا تۆمەتبارێک هەر ئەوەندەی زانی ئازاد ناکرێت لەناو دادگا هێرشی کردە سەر ژنە دادوەرێک و یاریدەدەرەکەی، خراپ ئەزێتی دان، یاریدەدەرەکەی دادوەر زوو گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
تۆمەتبارەکە خۆی لەسەر لێدانی کەسێک دەستگیرکرابوو، بەڵام بەوەوە نەوەستاو لە دادوەرەکەشیدا.
هەر ئەوەندەی زانی ئازاد ناکرێت لەناو دادگا هێرشی کردە سەر ژنە دادوەرێک
دادگاییەکە لە ناوچەی کلارک بەڕێوەدەچوو لە ویلایەتی نیڤادا، بەپێی ئەو گرتەیەی لە کامێرای ناو هۆڵەکەوە وەرگیراوە دوای ئەوەی پارێزەرەکە داوای کرد تۆمەتبار بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام دادوەر رازی نەبوو وتی ”کاتی ئەوە هاتووە تامی شتێکی تر بکات”، لەپڕ تۆمەتبار لەسەر مێزەکەی بەردەمیەوە بازیداو هێرشی کردە سەر دادوەرەکە.
دوای ئەم رووداوە دادگا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت ”رۆڵی پاڵەوانانەی کارمەندەکانمان بەرز دەنرخێنین لە پاراستنی دادگا، سەرکەوتووانە توانیان تۆماتبارەکە کۆنترۆڵ بکەن.