یەكێتی و پارتی رێككەوتن
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
محەمەدی حاجی مەحمود، دەڵێت، یەكێتی و پارتی بە تەواوەتی رێككەوتوون و هەموو كێشەكانیان چارەسەر بووە و بەم نزیكانە رێككەوتنەكەیان رادەگەیەنن.
محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری گشتی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” یەكێتی و پارتی بەتەواوەتی رێككەوتوون و چارەسەری تەواوی كێشەكانیان كردووە و بەم نزیكانە ئەنجامی رێككەوتنەكەیان رادەگەیەنن.
ئەم قسانەی لە كاتی رێورەسمێكدا بوو كە بۆ یادی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئەنجامدرابوو لە تەلاری هونەر لە سلێمانی
بەقسەی محەمەدی حاجی مەحمود، یەكێتی و پارتی لەم چەند رۆژانەدا كۆدەبێتەوە و بڕیارەكانی هەردولاش لە لایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت و متمانە بە وەزیرە نوێكان دەبخشرێت.
لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە وتی،” لەكاتی بەرزبوونەوەی دۆلاردا حكومەت سێ جار قازانج دەكات و هاوڵاتی سێ جار زەرەر دەكات، بڕیاری بەرزبوونەوەی دۆلاریش بڕیارێكی سیاسییە.