10 مرۆڤی نوێ
ئاكرێ به “دووانه” یهك پێشوازی له ساڵی نوێ كرد
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە قەزای ئاکرێ لە دوای کاتژمێر 12 شەوی رابردوو، سەرەتای ساڵی نوێ نۆ ژن لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی ئاکرێ داخلکراون ومنداڵیان بوو، ژمارهی لهدایكبووانیش 10یه.
یەکەم حاڵەتی لەدایکبوون لە قەزای ئاکرێ، کاتژمێر 12:15 خولەک بوو، ژنێک دوو کچی دووانەی بوو، هاوكات لهو نۆ حاڵهتهی داخلی نهخۆشخانه كرابوون، 10 منداڵ لهدایك بوون.
نێچیرڤان فهخرهدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، تا ئەم كاته 10 منداڵ لە ئاکرێ لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لەدایک بوون.
وتیشی، ئهوانهی له دایك بوون، شەش کچ وچوار کوڕ بوون، هەموویان تەندروستیان باشە ولهدایكبوونهكان له كاتی ئاسایی خۆیاندا بوون پەیوەندیی بەوە نەبووە کە لە رێكهوتێكی جواندا لهدایكبوونهكه بێته ئهنجامدان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا