"حکومڕانییەکەمان عەدالەت نییە"

سەرەی بەنزین بەردەوامە و شۆفێرانیش گلەییان لە گەرانییەکەی هەیە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سەرەی بەنزین لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و شۆفێرانیش گلەییان لە گەرانییەکەی و شێوازی حکومڕانی وڵات هەیە.

رزگار غەفوور شۆفێر تەکسییە لە سلێمانی و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “ئەزمەی بەنزین و نەوت و غازمان نییە، تەنیا حکومڕانییەکەمان عەدالەت نییە، ئەگینا هەموو شتێکمان زۆرە”.

“ئێستا کە بەنزین گران بووە، ئێمە بۆ داخلییەک داوای چوار هەزار دینار دەکەین، کەچی دەڵێن زۆرە و ناچار هەر بە سێ هەزار دینارەکەی جاران بیبەین”، رزگار غەفوور وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک بەعام وەزعی خراپە و کەس پارەی پێ نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری