له‌ چوار رۆژدا 50 رووداوى هاتوچۆ هه‌بووه‌

رۆژانه‌ له‌ هه‌ولێر 33 كه‌س به‌هۆى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، رۆژانه‌ له‌هه‌ولێر لانیكه‌م 33 كه‌س به‌هۆى لێدانى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه‌ نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه ‌و 12 رووداوى هاتوچۆش له‌یه‌ك رۆژدا رووده‌ده‌ن.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بۆ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 135 كه‌س به‌هۆى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌.

رۆژى 26.12.2023 حاڵه‌ته‌كانى زه‌برى ده‌ره‌كى بریتی بوونه‌ له‌ 46 حاڵه‌ت و رۆژ 27ـى مانگ 29 حاڵه‌ت و رۆژى 28ـى مانگ 45 حاڵه‌ت و رۆژى 29.12.2023 بریتی بووه‌ له‌ 15 حاڵه‌ت.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌م چوار رۆژه‌دا 50 حاڵه‌تى رووداوى هاتوچۆ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ رۆژى 26.12.2023 نۆ حاڵه‌ت و رۆژى 27ـى مانگ حه‌وت حاڵه‌ت و رۆژى 28ـى مانگ 15 حاڵه‌ت و رۆژى 29.12.2023 بریتی بووه‌ له‌ 19 حاڵه‌ت.

سه‌رجه‌مى ئه‌م رووداوانه‌ى له‌و چوار رۆژه‌دا گه‌یه‌ندراوه‌نه‌ته‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ بریتى بوونى له‌ رۆژانه‌ 12 حاڵه‌تى رووداوى هاتوچۆ و 33 حاڵه‌تى زه‌بری ده‌ره‌كیش .

كۆیه‌: 315 رووداوى جیاواز زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار زی...

كۆیه‌: 315 رووداوى جیاواز زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار زیانى گه‌یاندووه‌