لە ژاراوە

بەهۆی لافاوەوە رێگای گوندێک بڕا

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

بەهۆی ئەوشەپۆلە بارانەی رووی لەهەرێم کردبوو، بەشێک لەناوچەکان ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆدروست بوو، لەگوندی سیدەڵان سەربە ناحیەی ژاراوە لەپشدەر بەشێک لە رێگای سەرەکی گوندەکە ئاو بردوویەتی و هاتوچۆی گوندەکە نەماوە بۆ شار.

عەبدوڵا عەباس بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە بە964ـی وت، بەهۆی زۆری رێژەی باران بارین و لافاوەوە رێگای گوندی سیدەڵان نەماوە و ناتوانن هاتوچۆ بکەن،

وتیشی، “خۆش بەختانە پردەکە هیچی لێنەهاتووە، ئەوەی داڕماوە نێوانی پرد و رێگا سەرەکیەکەیە، لەئێستادا شۆفڵمان ناردووە، تیمەکانمان لە هەوڵی چاک کردنی رێگاکەدان و رێگای هاتوچۆ بکەینەوە”.

گوندی سیدەڵان لەناحیەی ژاراوە نزیکەی 20 ماڵ دانیشتوانیەتی، بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هاوڵاتیەکی ئاکرێ دەڵێت؛ بەهۆی لافاو هیچم بۆ دەرنەچووە ...

هاوڵاتیەکی ئاکرێ دەڵێت؛ بەهۆی لافاو هیچم بۆ دەرنەچووە و قەرەبوو نەکراومەتەوە