لە عێراق فەرمانبەری گرێبەست نامێنێت
964+
توانا نەقی – هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، رۆژی سێشەممە 3ی کانونی دووەم، بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی هەموو وەزارەتەکانی بکرێنە هەمیشەیی.
ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .
بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست موچەی هەمیشەییان بۆ تەرخان دەکرێت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023ی فێدراڵی.
964+ دەزانێت، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیارەکەی دەرکردووە و لە کۆبوونەوەی دوێنی سێشەممەى ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکەی یەکلاکردەوە.