329 پارچەیە
سبەینێ کاتی دابەشکردنی زەوییە لە ناحیەی زەڕایەن
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە لە ناحیەی زەڕایەن کاتی دابەشکردنی زەوییە بەسەر چەند چین و توێژێک و بۆ ئەمەش لیستێکی 329 کەسی بلاوکردووەتەوە دەڵێت ئەمانە زەوی وەردەگرن
بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانییەکان، سبەینێ سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن دەست بە قۆناغى یەکەمی دابەشکردنى زەوی دەکات، بەگوێرەی لیستی هاوپێچ 329 پارچە زەوى دابەشدەکرێت کە 46 پارچە زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی و 283 پارچە زەوییان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانە.
دەشڵێت، دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی شەهید قادر حەمەساڵح بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.