جیاوازیەکەیان 66 نەخۆشە

ئاماری شێرپەنجەی ئەمساڵ نزیکە لەوەی ساڵی رابردوو

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هێشتا زیاتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ سەری ساڵ، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا دوو هەزار و 975 کەیس بووە، بەراورد بەساڵی رابردوو ئامارەکان کەمیان نەکردووە.

د.محەمەد عەبدولوەهاب بەرپرسی کۆنتڕۆڵی هۆبەی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە 964ی وت، ئاماری ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی پار شتێکی ئەوتۆی جیاواز نییە، هێشتا نۆ رۆژ بۆ سەری ساڵ ماوە، ساڵی پار 66 کەیسی شێرپەنجە لەمساڵ زیاترە تۆمارکراوە.

بەوتەی د.محەمەد عەبدولوەهاب بەتێکڕا لە مانگێکدا نزیکەی 90 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن، تەنیا نەخۆشانی شێرپەنجە نین، نەخۆشانی پسپۆڕیەکانی خوێنیش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن.

پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن، شێرپەنجە نەخۆشیەکی درێژخایەنە، گەر لە پلەی سێ و چواردا بێت کەسی توشبوو، بۆ تەواوی ژیانی پێویستی بە چارەسەر دەبێت.

ئەو دکتۆرە دەڵێت، هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە عێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ژینگەیی، عێراق یەکێکە لە پێنج خراپترینی ئەو وڵاتانەی رۆژانە پیسترین ژمارەی کوالێتی هەوا تۆماردەکات.

جیاکردنەوەی پرۆتین لە بەکتریا رۆڵی هەبووە لە کەمکردنە...

جیاکردنەوەی پرۆتین لە بەکتریا رۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک