دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
لە سۆران 185 یاریزان لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی بەشدارن
964+
ئاکام غەفور – سۆران
پاڵەوانییەتی لەشجوانی لە ژێر ناوی پێکەوەژیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ یاریزانانی لەشجوانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەمە 21.12.2023 لە شاری سۆران یەکێتی لەشجوانی کوردستان، پاڵەوانییەتی لەشجوانی بە بەشداری یاریزانانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان رێکخست، لە پاڵەوانییەتیەکە 185 یاریزان بەشداریان کردووە و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.
عادل کەمال، سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان بە 964ـی وت، “پاڵەوانیتیەکە دەستیپێکردووە، تەنیا یاریزانانی هەرێمی کوردستان بەشدارن”.
ئەوەشی وت، لە ماستەرەوە دەستمان بە رشتەکان کردووە کە 35 بۆ 40 و لە 40 بۆ سەرەوە بووە، یاریزانەکان لە ئاستی دیبلدینگ، فیزیک، کلاسیک، نمایشی خۆیان دەکەن و لەلایەن لیژنەوە یەکەم و دووەم و سێیەم دیاریدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێتی لەشجوانی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رایگەیاند، دان بە هیچ پاڵەوانییەتیەکی لەشجوانی کوردستاندا نانێت، یەکێتی لەشجوانی کوردستانیش دەڵێت، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە یەکێتی لەشجوانی عێراقەوە نییە.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر