بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق

گەنجێکی دهۆک لە یارییە جەنگییەکانی ئاسیا مەیدالیای زیوی بردەوە

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمرۆ سێشەممە 19.12.2023 لە مەراسیمێکدا پێشوازییەکی گەرم لە گەنجە قارەمانەکەی دهۆک کرا کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق بتوانێت مەیدالیای زیو و پلەی دووەم لەسەر ئاستی ئاسیا لە پالەوانیەتیی یارییە جەنگییەکانی تێکەل بەدەست بهێنێت.

پالەوانیەتییەکە لە بەحرێن کرا  و شەش رۆژی خایاند و 17 وڵات بە زیاتر لە 200 یاریزان بەشدار بوون، کە لەلایەن رێکخراوی جیهانی IMMAF رێکخرابوو.

میکائیل شوکری، گەنجە قارەمانەکەی دهۆکە و بە 964ی وت، “نزیکەی دوو مانگ ئامادەکاریم بۆ پاڵەوانیەتییەکە کرد و سوپاس بۆ خوا توانیم بە نوێنەرایەتی عێراق و کوردستان پلەی دووم بەدەست بهینم و ببم بە خاوەنی میدالیەی زیو”.

وتیشی، ئەمە بۆ یەکەم جارە یاریزانیک لە یاریی هونەرە جەنگییەکان لەسەر ئاستی عیراق ئەم پلەیە و ئەم نازناوە بەدەست بێت، ئەمە نازناوی منە و هەوڵی زیاتریش دەدەم بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زیاتر.

هەکار محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی دهۆک بە 964ی وت، “شانازییە بۆ ئیمە و هەموو دهۆک گەنجێک بتوانیت ئەم نازناوە گەورەیە بەدەست بهێنێت، کە لە نێوان زیاتر لە 200 یاریزانی کیشوەری ئاسیا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، بۆیە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە گەنجەکەی دهۆک دەکەین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سلێمانی پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەکان لەخۆ دەگرێت

سلێمانی پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەکان لەخۆ دەگرێت