بنکەیەکی دەنگدان لە کەرکوک - وێنە: ئەرشیفی 964
کێشەی پەنجەمۆر هەبوو
پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كاتژمێر 06:00 به كاتی ناوخۆی عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆتایی هات.
كۆمیسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئامێره‌كانی هه‌ژماركردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له كاتی دیاریكراو وه‌ستان و پرۆسه‌كه وه‌ستا و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان داخران.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له چه‌ند شارێك و له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان، به‌شداربووان كێشه‌ی ده‌نگنه‌دانیان هه‌بوو، چونكه ئامێره‌كانی هه‌ژماركردنی ده‌نگدان وه‌ستابوون و ده‌نگیان نه‌ده‌خوێنده‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتی نزیكی داهاتوو، ئه‌نجامه به‌رایی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێنه راگه‌یاندن.