قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوە بەو کەسانە دەکەن بە نایاسایی مامەڵە بە ئاژەڵ دەکەن

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

جەژنی قوربانە و هاوڵاتیان خێر و قوربانی دەکەن، لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەدەر لە مەیدانی ئاژەڵان، نابێت لە هیچ جێگەیەکی دیکە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵان بکرێت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات لە دەرەوەی مەیدانەکە مەماڵەی ئاژەڵان قەدەغەیە و کارێکی نایاساییە، هەر بۆیە لیژنەکە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و دەستبەجێ دەگەنە شوێنەکە و بڵاوەیان پێدەکەن.

بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، بە مایکی 964ـی وت:”سەردانی ئەو شوێنانەمان کردووە، کە کاری فرۆشتی ئاژەڵ دەکەن بە نایاسایی” و رێگەیان پێنادەین و بڵاوەیان پێدەکەین، هەروەها داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن تەنها لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵان بکەن و سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن کە بە نایاسایی مامەڵە بە ئاژەڵان دەکەن.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون