قوماش بۆنی بارکردووە
دەیویست بە قاچاغ بارهەڵگرێکی پڕ جلوبەرگ لە تورکیاوە بهێنێتە هەرێم
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک لە دهۆک دەستیانگرتووە بەسەر بارهەڵگرێک کە جلوبەرگ و قوماش و بۆنی بارکردبوو، دەیویست بە قاچاغ بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک رایگەیاندووە، ئەو بارهەڵگرە لەلایەن مەفرزەیەکی نوسینگەی (لوکا)ی سەر بە بەشی پۆلیسی گومرگی دهۆک دەستیبەسەرداگیراوە.
ئەو باهەڵگرە سێ تۆن جلوبەرگ و یەک تۆن قوماش و 90 لیتر بۆن و 700 کیلۆ کەرەستەی جوانکاری دەستیبەسەرداگیراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی پاسەوانی سنوور، خاوەنی ئەو بارهەڵگرە دەیویست دوور لە رێکاری یاسایی ئەو بارە دەرباز بکات.