ماتۆر لە كوردستان..فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مەیدانی ماتۆڕەكانی هوانە داخرا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
مەیدانی نمایشی ماتۆڕ لە گەڕەكی هوانە لە سلێمانی لە لایەن پۆلیسەوە داخرا، كه لهو رۆژانه رووداوی دهستدرێژی بۆ سهر كچێك لهوێدا روویدا.
گەڕەكی هوانە دەكەوێتە سەر رێگەی سلێمانی بۆ عەربەت، مەیدانێكی تێدایە رۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی خاوەن ماتۆڕ دەچنە شوێنەكە و نمایش بە ماتۆرەكانیان دەكەن .
رۆژی 30ی كانوونی یەكەمی 2022 چەند گەنجێك لە كاتی نمایشكردنهكهدا هێرشیان كردە سەر كچێكی 17 ساڵان و ئازاریان دا، دواتر پۆلیس 19 كەسی بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكە دەستگیر كرد.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە964+ی راگەیاند، “بەهۆی ئەو گرفت و ئاڵۆزییانەی لە گەڕەكی هوانە روویاندا، بڕیارمان دا بە داخستنی شوێنەكە.
وتیشی، “ئهو 19 كەسەی گیراون، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتهوه و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون، پێنج لە گیراوەكان تەمەنیان خوار 18 ساڵییه و لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی دەستبەسەرن”.