بە چەکى بێمۆڵەت خۆى نمایش کردووە

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە بە چەکى بێمۆڵەت خۆى نمایش کردووە، ئەو کەسە لە سناپچات ریکلام و کارەکانی بڵاودەکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، لەدرێژەی هەڵمەتی رووبەڕوبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و بڵاو کردنەوەی وێنەو گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بە بڕیارى دادوەر، تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.

بەپێى راگەیەنراوەکە، تۆمەتبار چەکى بێمۆڵەتى هەڵگرتووە و وێنە و ڤیدیۆ بە چەکە بێمۆڵەتەکەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

964 زانیویەتى، تۆمەتبارەکە کەسێکى دیارى ناو شۆشیاڵ میدیایە و لە شارى هەولێر دادەنیشێت.

ئاسایشى هەولێر دوپاتى دەکاتەوە، هەرکەسێک چەکی بێمۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە، بە بڕياری دادگا لەلايەن دەستگیر دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆ: لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 ھەزار چەکی بێ مۆڵ...

وەزارەتی ناوخۆ: لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 ھەزار چەکی بێ مۆڵەت تۆمارکراون