هەواڵی ناوخۆیی زیاتر دەبینن
هەرێم و بەغدا لە کۆبونەوەن و رادەی پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند: شاندی حکومەتی هەرێم کە لە دوێنێوە لە بەغدان، ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.
وەزارەتی دارایی: کۆبونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد
جوتیارانی ناحیەی بنگرد لەبەردەم بەشی کشتوکاڵی ناحیەکە کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن گرفتەکەیان چارەسەر بکرێت، ئەوان دەڵێن، چەند رۆژێکی کەم ماوە پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت و تا ئێستا ناومان نەخراوەتە پلانی ئەمساڵ.
جوتیارانی ناحیەی بنگرد دەڵێن تەنیا ناوی ئێمە لە پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ نەنوسراوە
تا دێت هەوای هەولێر پیستر دەبێت، وەک زۆربەی رۆژەکانی تر، ئەم بەیانییە تەمێکی سپی لەشاری هەولێر دەردەکەوێت، ئاستی پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە 154 پلە لەکاتێکدا لە پلەی 50 بەسەرەوە رێژەیەکی نائاساییە و ناتەندروستە.