کۆبوونەوەی شاندی نێوان هەرێم و بەغدا. وێنە:وەزارەتی دارایی.
لەبارەی کێشەکانی گومرگە
وەزارەتی دارایی: کۆبونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا دەستیپێکرد
964+
فەهمی نەبی
شاندی حکومەتی هەرێم کە لە دوێنێوە لە بەغدان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەکە دەستپێکردووە، لە شاندی هەرێم رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەن، لە حکومەتی عێراق محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بەدیاریکراوی لەبارەی سیاسەتی گومرگی نێوان هەرێم و بەغدایە، هاوکات هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکانیان.
وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەردولا لەبەغداین.
رۆژی 21.11.2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە گومرگیەکانی نێوان هەردوولا.