ئەم بەیانیەی شاری هەولێرتان نیشاندەدەین
پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز
964+
فەهمی نەبی
وەک زۆربەی رۆژەکانی تر، ئەم بەیانییە تەمێکی سپی لەشاری هەولێر دەردەکەوێت، ئاستی پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە 154 پلە لەکاتێکدا لە پلەی 50 بەسەرەوە رێژەیەکی مامناوەندە و تەندروست نیە.
964 لەرێگەی ڤیدیۆیەکەوە ئاستی پیسبوونی ئەمڕۆ دووشەممەی شاری هەولێرتان نیشاندەدات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی IQAir لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێژەی پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووتە 154 پلە، زۆرترین رێژەی پیسبوون دەکەوێتە پارک ڤیو 161 پلەی تۆمارکردووە، لەدوای ئەو گەڕەکی سەروەران دێت 155 پلەی تۆمارکردووە، گەڕەکی سەربەستی 154 پلە و عەنکاوە 139 پلەیە.
رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.