دیمه‌نێكی كاركردن له ژێرپردهكهى سلێمانى ... وێنه: سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى
گلەییان لە کاسبکاران هەیە
شاره‌وانیى سلێمانى له ژێر پرده‌كه كێشه‌ى بۆ دروست بووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانیی سلێمانی ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرپردهكهى بازاڕى سلێمانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا كێشه‌یان بۆ دروست بووه.
كۆمپانیای جێبه‌جێكار لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا رووبەڕووی رێگری و زیادەڕۆیی بووەتەوە و ناتوانێت کارەکە بە تەواوی ئەنجام بدات.
به قسه‌ى شاره‌وانى، كاسبكاران ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ دروستكردوون.
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیى سلێمانى داواکاره هاوڵاتیان و کاسبکاران هەستن بە لابردنی ئەو زیادەڕۆییانە بۆ ئەوەی کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواو بکەن، وەک هەنگاوێک بۆ خزمەتکردن و جوانکردنی ناوەند و ناوبازاڕی شاره‌كه.