دەربارەی کارتی بانکییە

بڕیاری نوێ لە بارەی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە درا

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری داوە لەمەودوا هەرکەسێک پاسپۆرت دەربهێنێت، دەبێت کارتی بانکییەکە یان بە ناوی خۆیەوە بێت یان بە ناوی سەرۆکی خێزانەوە بێت.

پێشتر دەرهێنانی پاسپۆرت بە هەر کارتێکی بانکی دەکرا، ئەگەر بەناوی ئەو کەسەشەوە نەبووایە، کە پاسپۆرتی دەردەهێنا، ئەوەش وای کردبوو کەسانێک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت کارتی بانکیان بە بڕێک پارە دەدا بەو کەسانەی خۆیان خاوەن کارتی بانکی نەبوون.

پاسپۆرتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023 بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر کارتی بانکییەکە بە ناوی سەرۆکی خێزانەوە بوو جگە لە هاوسەر و منداڵ کەسی دیکە ناتوانێت بەکاری بهێنێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەو رێکارە دەچێتە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەوە، کە پارەدان لە کاشەوە بکرێتە ئەلیکترۆنی و رێگری لەوە بکرێت سپیکردنەوەی پارە لە رێی ئەو کارتانەوە بکرێت.

پێشتر لیژنەی فەتوای هەرێم سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو بڕە پارە زیادەیە فەتوای دا، کە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت لە بەرامبەر وەرگرتنی کارتەکانەوە وەردەگیرا و رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی شەرعی نییە و رێگەپێدراوە.

لە هەرێم فەتوایەک لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە دەرکرا

لە هەرێم فەتوایەک لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە دەرکرا