له گوندێكی دینارته به‌هه‌زاران ده‌نكه خۆخ و قه‌یسی چێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به هه‌زاران ده‌نكه خۆخ و قه‌یسی له گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى دینارته چێندران، كشتو‌كاڵى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت جوتیاران ده‌یانه‌وێت گرنگی به‌و به‌رهه‌مانه بده‌نه‌وه كه پێشتر سنووره‌كه‌یان پێی به‌ناوبانگ بووه.
پێشتر به‌رهه‌مه‌كانى خۆخ و قه‌یسی هاوتاى هه‌نجیر و سماق سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌یان ته‌نی بوو، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه له‌وانه‌ش ووشكه‌ساڵى، به‌شێكی زۆرى ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ى یه‌كه‌م له‌ناو چوون.
مه‌هدی ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ناحیه‌ى دینارته، به 964ـى وت، سه‌ردانى جوتیارێكی گوندی “سیان تتو”ى كردووه كه زیاتر له 10 هه‌زار دهنكى خۆخ و قه‌یسى چاندووه.
وتیشی “ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌مى خۆخ و قه‌یسی له سنووره‌كه‌مان كه‌مبووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت گرنگی پێبده‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد چاندنى خۆخ ته‌نیا له‌و گونده نیه، به‌ڵكو ساڵى پاریش زیاتر له 300 شه‌تڵه خۆخ له گوندێكی دیكه چێندراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و دهنكانهى چێندراون دواتر كه ده‌بێته شه‌تڵ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
“هه‌موو ئه‌و ده‌نكه خۆخ و قهیسیانهى چێندران خۆماڵى بوون و پێشتر به‌رهه‌میان له سنووره‌كه‌مان هه‌بووه” ئه‌وه‌ش قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى دینارته‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له سنوورى ناحیه‌ى دینارته كه 93 گوند له خۆده‌گرێت 283 هه‌زار و 934 دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه و به به‌رووبومى جیاجیا داچێندراون.