بەهۆی کوژانەوەی گشتی کارەبا

ئاستی ئاوی دوکان دابەزیوە و ئاوی خواردنەوە ناگات بە کۆیە

964+

ژووری هەواڵ

کوژانەوەی گشتیی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، کێشەی بۆ ئاوی خواردنەوەی کۆیە دروستکردووە و بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە سەنتەری قەزاکە وەستاوە.

ئەمڕۆ هەینی 1.12.2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، لە کاتژمێر 5:30ـی ئێوارەوە، سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک بۆ سەنتەری قەزاکە و بەشێک لە گوندەکان، وەستێنراون.

قایمقامی کۆیە پێشبینیدەکات، لەدوای نزیکەی دوو کاتژمێری دیکە رەوشەکە ئاسایی ببێتەوە  دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەستپێبکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە، هۆکاری کوژاندنەوەی پرۆژەکان دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچوک کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەزاکە.

بڕان و کوژانەوەی کارەبای سەرەکی لە وێستگەی دوکان هۆکارە بۆ وەستانی دابەشکردنی ئاو، کە لە دوێنێ کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەوە کوژانەوەی گشتی لە کارەبای هەرێمی کوردستان روویدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە وا دەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، “هەر کاتێک ئاستی ئاوی زێی بچووک گەڕایەوە ئاستی خۆی، دەستدەکرێتەوە بە دابەش کردنی ئاو، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی شارەکەمان ئەو ماوەیە بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن هاوکارمان بن”.

قوله‌ڕه‌شه‌كه‌ى ده‌شتى كۆیه‌ 55 دۆنم به‌راو ده‌كات

قوله‌ڕه‌شه‌كه‌ى ده‌شتى كۆیه‌ 55 دۆنم به‌راو ده‌كات