ترێندی ئەم هەفتەیە

نەریمان بابان هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند و کچەکەی عەزیز وەیسیش بە حەیرانەوە هاتەوە

پەرستۆ ساڵح

مەرگی تاهیری خەلیلی و ئەو کچە کوردەی گەیشتە هیندستان و گەڕانەوەی شیروان عەبدوڵا بۆ کوردستان باسەکە بوو، کچەکەی عەزیز وەیسیش بە حەیرانەوە هاتەوە و نەریمان بابانیش هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند.

تەنیا 24 کاتژمێرە نەریمان بابان تیزەری نوێترین بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ناوهێنانی گۆرانیەکەکەی، بەڵام خۆی بووە پاڵەوانی ساحەکە و کچەکەی عەزیز وەیسی حەیرانەکەی چۆپی فەتاحی بڵاوکردەوە و وردە وردە دێتە ناو ساحە هونەرییەکەوە چاوپێکەوتنیش ناکات، باوکیشی دەڵێت هێشتا ژینا لە هیچ تەلەفیزیۆنێک دەرنەکەوتووە.

دوای 24 رۆژ زیندان لە تورکیا و دوورکەوتنەوە و بێنە و بەردەیەکی زۆر شیروان عەبدوڵا ئەم هەفتەیە گەرایەوە کوردستان و بۆ 964 وتی، بەهەڵە گیرابووم و ئەگەر چەند ساڵێک ون بم بە گۆرانیەک خۆم هەڵەیەمەوە ساحەکە.

کچە کوردێکی رۆژهەڵاتیش دیمەن زەندی لەسەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای هیندستان سەرنجی هەمووانی راکێشا و بە 964 راگەیاند دوو دەرهێنەر بۆلیود پێشنیاری فیلمیان بۆ کردووم و خەونیش بە ئۆسکار دەبینم.

گروپی هەڵپەرکێی 12 سوارەی مەریوانیش حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەقامی دەربەندیخانیان کردەوە، کچان و کورانی شاریش بە گۆرانی و موزیک شەقامەکەیان رازاندەوە.