حاسڵاتی ئەمڕۆ
حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی قودسی گرتە ئەستۆ
964+
ژووری هەواڵ
حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی قودسی گرتە ئەستۆی خۆی و دەڵێت لەمەودوا لەهەموو شارو شارۆچکەکان هێرشیان دەکەینە سەر، ئەمڕۆ دوو برا هێرشیان کردە سەر چەند ئیسرائیلییەک، سیانیان کوشت و 12 کەسی تر برینداربوون.
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشەکەی قودسەوە دڵنیابووین کارێکی باشمان کردووە چەکمان بەسەر هاوڵاتیانی ئیسرائیلدا دابەش کردووە.
وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت: هەتا ئەو کاتەی حەماس رۆژانە 10 دیلمان بداتەوە ئێمە ئامادەین شەڕ رابگرین.
رۆژنامەی هائارێزی ئیسرائیلی نوسیوێتی: دەیان تەرمی ئیسرائیل کەوتوونەتە لای حەماس، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل بە نێوەندگیرەکانی وتووە جارێ گێڕانەوەی ئەو تەرمانەی بۆ گرنگ نییە.
رادیۆی ئیسرائیل دەڵێت: سوپای ئیسرائیل شکستی بە هەوڵێک هێناوە بۆ گواستنەوەی بڕێکی زۆری چەک لە خاکی ئەردەنەوە بۆ فەلەستین.
ناتەنیاهۆ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوەو دەڵێت: بەڵێنمداوە کۆتایی بە حەماس بهێنم، هیچ شتێکیش ناتوانێت رامبگرێت.