چاوەڕێی چارەسەرن

گرفتی بینا نەبێت خەلیفان سێ بەڕێوبەرایەتی دەکاتەوە

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

قەزای خەلیفان کێشەی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، تەندروستی و کارەبای هەیە و داوای کردوون، بەڵام نەبوونی بینا کێشەی بۆ کردنەوەیان دروست کردووە.

‎964 دەزانێت، جگە لە سێ بەڕێوبەرایتییەکە، داواکاری پێکەش کراوە بۆ گۆڕینی هەردوو بنکەی هاتوچۆ و بنکەی پۆلیسی شارەکە بۆ بەش.

مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی خەلیفان بە وەکالەت بە 964ـی وت، “لەگەڵ بە قەزابوونی ناحیەکە شارەکە پێویستی بە چەندین بەڕێوبەرایەتی دەبێت، لە سەرەتاوە هەوڵمان داوە ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی پێویستن بتوانین لە ماوەیەکی نزیک بکەینەوە، ئێستا ئامادەکاری کراوە بۆ کردنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە، تەندروستی و کارەبا”.

وتیشی‌، “تاکە گرفت لە بەردەم کردنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکان نەبوونی بینایە، لە ئێستادا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەسەر هێڵە بۆ تەواوکردنی رێکارەکان چارەسەرکردنی گرفتەکان‌”.

خەلیفان لە 2.8.2023 فەرمانی بە قەزابوونی بۆ دەرچووە،خاوەنی ناحیەیەک و 62 گوندە، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 40 هەزار کەسە.

لە خەلیفان بازاڕی سۆپای دار روو لە کزییە

لە خەلیفان بازاڕی سۆپای دار روو لە کزییە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد