نرخەکەی گران بووە

پەنیر فرۆشەکانی دیاربەکر بەرەو کەمبوونەوە چوون

964+

پێشەوا محەمەد

لە 81 دوکانی بازاڕی پەنیرفرۆشانی دیاربەکر 25یان ماون، خۆیان دەڵێن، گرانیی نرخی شیر و نەوت وای کردووە نرخی پەنیر بەرزببێتەوە و هاوڵاتیان لە کڕینی دوورکەوتوونەتەوە.

مەهمەت ئاکگونی، کە 25 ساڵە لەو بازاڕەدا دوکانی هەیە، بە ماڵپەڕی بیانێتی کرمانجی راگەیاندووە، بە درێژایی ئەو ساڵانەی لەو بازاڕە کاری کردووە، ئەمساڵ سەختترین بووە لە رووی فرۆشەوە.

وتوویەتی، “ئەگەر بازاڕ وابێت دەبێت واز لە پیشەکەیان بێنن و ئیدی ئەو پیشەیە و کۆڵانی پەنیرفرۆشانی دیاربەکر دەبێت بە مێژوو”.

بازاڕەکە لە ساڵی 1993 کراوەتەوە، دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی سووری دیاربەکر و یەکێکە لەو شوێنانەی کە پەنیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکانی تری لێ دروست دەکرێت و دەفرۆشرێن.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بیانێت، ساڵی رابردوو نرخی کیلۆیەک پەنیر لەو بازاڕە 25 لیرە بووە، بەڵام ئەمساڵ نرخی هەر کیلۆیەک بۆ 200 لیرە بەرز بووەتەوە.

بوومەلەرزەکە 25 ملیار دۆلار زیانی لە باکووری کوردستان د...

بوومەلەرزەکە 25 ملیار دۆلار زیانی لە باکووری کوردستان داوە