زانیاری نوێ لە هەواڵەکانەوە
سبەینێ دەوامی قوتابیان لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە سبەینێ دووشەممە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە و پرۆسەی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات دەکەنەوە، کە لە رێگەی پەیجی قوتابخانەکانیانەوە سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ و قوتابیان ئاگادار بکەنەوە کە سبەینێ دەوامی فەرمییە.
دەشڵێت، لە ئاگادارییەکەیاندا ئاماژە بەوە بکەن سبەینێ دووشەممە 27.11.2023 دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە روویاندا دەکرێتەوە و رەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.
بەرگری شارستانی گەرمیان، داوا لە دانیشتووانی گەرمیان دەکات، ئەو خاوەنکارانەی لە هەر کوچە و کۆڵانێک غازی شلی LPG بەکاردەهێنن، دەبێت لە ماوەی یەک مانگدا خۆیان تۆمار بکەن.
دەڵشڵیت ئەوانەی كارگە، هوتێل، رێستۆرانت و چێشتخانه و چايخانەیان هەیە، غازى شلى (LPG)یان بەستووە و بەکاری دەهێنن بۆ هەر مەبەستێك، داواتان لێ دەكەين لە ماوەى يەك مانگدا لە 26.11.2023 تا 26.12.2023 سەردانى بەشي هونەرى بکەن.
بەڕێوبەرايەتى بەرگرى شارستانى گەرميان ئەوەشی وتووە، سەردانی خاوەنکارەکان بەمەبەستى تۆمار كردنى ناويانە، بە پێچەوانەوە خۆيان بەرپرسيار دەبن.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه بڕیاری دروستكردنى سێ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى تایبه‌ت به ژنان بۆ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك دراوه، وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، له وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك پێشكه‌شكراوه و ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بەر‌پرسه له جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره.
زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی به 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ دروستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانانه پێشكه‌ش كردووه و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه جێبه‌جێی بكات، وتیشی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ماهه‌نگین بۆ دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانانه.