بورجەکەی تۆ بۆ ئەمڕۆ چی دەڵێت

کاتێکی گونجاوە بۆ دووپشک بەدوای هاوبەشی ژیانیان بگەڕێن

+964

ژووری هەواڵ

بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 26.11.2023 چی دەڵێت..

1- کاوڕ 21/3-20/4
توانایەکی باش هەیە و هەوڵدەدەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە پێگە و پلەیەکی بەرز لە کارەکەت، بایەخدان بە هەست و سۆزی خۆشەویستەکەت، وادەکات هەست بە ئاسوودەیی بکات لە نزیک تۆ، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت وەرزش فەرامۆش مەکە.

2- گا 21/4-20/5
هەستدەکەیت کاروچالاکیەکانت کەڵەکەبووە، بەهۆی ئەوەی فەرامۆشتکردووە، لەهەموو هەنگاوێکدا راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە، بۆ ئەوەی دڵی رازیبکەیت و پەیوەندیتان پتەوبێت، ئاگاداری جۆری ئەو خواردنانەبە کە لە دەرەوە هەڵیاندەبژێریت، لەپێناو تەندروستیت.

3- دووانە 21/5-21/6
چانسی زۆر دێتەبەردەمت لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریدەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەشداری ئەو چالاکیانە بکە کە ئارەزووی دەکات، هەوڵبدە خۆتبەدووربگرە لە خواردنەوەی گازی، چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

4- قرژاڵ 22/6-22/7
جیاوازی لە نێوان بەرهەمی کارەکانت دەکەیت لە ئێستا و رابردوودا، لەرووی سۆزدارییەوە بارودۆخەکە جێگیرە و پەیوەندیتان زۆرباشە، هەوڵبدە خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە و ئارامبەرەوە.

5- شێر 23/7- 22/8 
رووبەرووی کۆمەڵێک گرفت دەبیتەوە لەرووی پیشەییەوە، پەستانێکی زۆر لەسەردەبێت لەلایەن بەرپرسەکانتەوە، خۆشەویستەکەت پەیوەستە بە تۆوە و رەنگە هەندێکجار بێزاربکات، چونکە داواکاریەکانی زۆرن لەهەموو هەنگاوێکدا، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

6-فەریک 23/8-22/9
لەرووی پیشەییەوە لەخۆتەوە پشت بە هیچ کەسێک مەبەستە، رەنگە تووشی گرفت بکات، کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە بەربەستێکی زۆرتان تێپەڕاندووە و خۆڕاگربن، کارکردنی زۆر کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.

7-تەرازوو 23/9-22/10
پێویستە پلان هەبێت بۆ رووبەرووبوونەوەی کێشەکان و بوێرانە هەنگاوبنێیت، رەنگە ناکۆکی هەبێت لەرووی سۆزداییەوە، بەڵام پێویستە تێگەشتن هەبێت بۆ بارودۆخەکە، بەشێک لە کاتە بەتاڵەکانت بقۆزەرەوە بۆ راهێنانی وەرزشی.

8-دووپشک 23/10-21/11
بەرپرسیاریەتی گەورەت لەسەرشانە، بەهۆی ئەوەی متمانەت هەیە لای بەرپرسەکانت، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەدوای هاوبەشی ژیانتدا بگەڕێیت، بەڵام گرنگە هەمیشە خۆڕاگر و لەسەرخۆبیت.

9- کەوان 22/11-20/12
هەوڵبدە هەڵەکانت راست بکەرەوە، چونکە فەرامۆشکردنی ئەنجامێکی خراپی دەبێت، لەرووی سۆزدارییەوە بارودۆخەکە ئارامە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەن، لەئێستادا لەرووی تەندروستی و دەروونیەوە زۆرباشیت و هەوڵبدە بەشداری چالاکی جۆراوجۆربکە.

10- گیسک 20/12- 19/1
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ بنیادبنێیت لەرووی پیشەییەوە پلانی داهاتووت هەبێت، سەرقاڵی خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر بیری بکەیت، دەکرێت کەشێکی رۆمانسی سازبکەیت، کەمێک دەروونت ماندووە و کاریگەری سلبی لەسەر سەرنجەکانت دەبێت.

11- سەتڵ 20/1-18/2
هەرگیز کاتەکانی کارەکەت بە فیڕۆمەدە، پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری کێشەکان بکەیت و ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەیت، رەنگە حەز بە بینینی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بکەیت لە کەشێکی تایبەتدا، دەکرێت خۆت ئەو بارودۆخە سازبکەیت، راهێنانی وەرزشی بکە و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

12- نەهەنگ 19/2-20/3
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی خواست و ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، رەنگە هەست بە نائارامی بکەیت لە نزیک خۆشەویستەکەت، بەڵام گرنگە راستگۆیانە لەگەڵیدا بدوێیت، رێگامەدە بیرکردنەوەی سلبی زاڵبێت بەسەر دەروونتدا.