دارى ته‌ڕیان بڕیوه
له 10 مانگى رابردوو 30 کەس لە سۆران دەستگیرکران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا 30 كه‌س له سنوورى سۆران له‌سه‌ر داربڕین ده‌ستگیركراون و زۆربه‌ى ئه‌و دارانه‌ى بڕاونه‌ته‌نه‌وه، ته‌ڕ بوونه.
عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بە به 964ـى وت، لە 10 مانگى رابردووى ئه‌مساڵ نزیکەی 30 کەسیان دەستگیر کردوون و هه‌مووشیان دراونه‌ته دادگا و سزاش دراون.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و سه‌رپێچیكارانه سزاى مادى و زیندانیكردنیان رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه”.
به‌پێی یاسای 22ی دارستان ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر داربڕین ده‌ستگیر ده‌كرێن، به به‌ندكردن یان پێبژاردن سزا ده‌درێن، وتیشی “ساڵى پار 95 كه‌سمان ده‌ستگیركرد و كه‌یسه‌كانمان ره‌وانه‌ى دادگا كردوون”.
تۆڕى 964 له رێگه‌ى پۆلیسى ژینگه و دارستانه‌وه ده‌زانێت، لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران رووبەری 435 دۆنم دارستانی دەستكرد هەیە كە زۆرینەیان دارە جۆراوجۆرەكانی سنەوبەرن.