دوو گەنجە ونبووه‌كه‌ى کەلەکچی له‌ سلێمانى دۆزرانەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى هه‌شت رۆژ له‌ ونبوونیان، دوو گه‌نجه‌كه‌ى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى له‌ سلێمانى دۆزرانه‌وه‌.

رۆژى 18.11.2023 دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك له ‌ماڵه‌وه‌ چووبوونه‌ ده‌ره‌وه ‌و بێسه‌روشوێن بوون، پێشتر باوكى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ به‌ 964ـى وتبوو، كوڕه‌كه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌.

یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌ ونبووه‌كان ناوى خالید عه‌بدولجه‌بار و دووه‌میشیان ناوى محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزه‌، هه‌ردووكیان دراوسێی یه‌كترن‌ له‌ گه‌ڕه‌كى گردكانى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى.

عه‌بدولجه‌بار باوكى خالید، به‌ 964ـى وت، هه‌واڵیان پێداون كه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ى له‌ شارى سلێمانى دۆزراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “كه‌سێكی خێرخواز په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردووین كه‌ كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ى له‌ سلێمانین و سه‌لامه‌تن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

له‌كاتى ونبوونیشیان 964 له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیبووى، كه‌ ئه‌و دوو گه‌نجه‌‌ چوونه‌ته‌ سلێمانى بۆ كاركردن.

ناحیه‌ى کەلەکچی رێگای سەرجەم گوندەکانی قیرتاو کراوه‌

ناحیه‌ى کەلەکچی رێگای سەرجەم گوندەکانی قیرتاو کراوه‌