هەولێر زۆرترینی فۆڕمی پڕکردووەتەوە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتان شەش رۆژی ماوە

964+

پێشەوا محەمەد

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی کرێنشینان ماوەی شەش رۆژی ماوە و زیاتر لە 22 هەزار خێزانیش فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.

وەزارەتەکە مانگی هەشتی ئەمساڵ فۆڕمی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکەی بڵاوکردەوە و دوا وادەش 1.12.2023ـیە.

مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “تا ئێستا بڕیار لە درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە نەدراوە”.

ئەو یەکانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەسەر پارێزگا و شار و شارۆچەکەکانی هەرێمدا دابەش بوون و بە پێی قسەی وتەبێژی وەزارەتەکە بێت، زۆربەیان 95%ـی کارەکانیان تەواو بوون.

964 لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە دەزانێت، پارێزگای هەولێر نۆ هەزار و 233 ٩٢٣٣فۆڕم و سلێمانی حەوت هەزار و 989 فۆڕم و دهۆک دوو هەزار و 445 فۆڕم و هەڵەبجە 327 فۆڕمیان تێدا پڕکراوەتەوە.

هەر بە پێی ئاماری وەزارەتەکە، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 299 فۆڕم و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەزار و 259 فۆڕم و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 514 فۆڕم و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش 460 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، هەروەها 137 فۆڕمیش پڕکراوەتەوە کە پارێزگایان دیاری نەکردووە.

“دوای تەواوبوونی وادەی پڕکردنەوەی فؤرمەکان لیژنەیەک هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات و بە پێی خاڵبەندی یەکەکان دابەش دەکرێن”، ئەوەش قسەی مەریوان مەلا حەسەنە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی ف...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم پارە مەدەن بە کەس