28 کارگە بەشدارن
ته‌حینه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ئامێدی كرایه فێستیڤاڵ
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆیه‌كه‌مجار فێستیڤاڵی تەحین له قه‌زاى ئامێدی ده‌ستى پێكرد و تیایدا 28 کارگەی دروستكردن بەشدارییان کردووە.
ئامێدى به ته‌حینه‌كه‌ى به‌ناوبانگه به‌وپێیه‌ى له ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه، ده‌ستى به‌دروستكردنى ته‌حین كردووه و پشتى به به‌روبومى ئه‌و كونجییه به‌ستووه كه له‌كۆنه‌وه‌ى له سنوورى ئامێدی چێندراوه و به‌هه‌رمهاتووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.11.2023 فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستىپێكرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت .
حەمید محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە 964ـى وت، بۆ فێستیڤاڵەکە 40 کەپر و 28 خێمە ئامادە كراون.
وتیشی “جگە لە تەحین، بەرهەمە ناوخۆییەکانی وەک هەنگوین، تووتن، میوەی وشککراوە، مرەبا و چەندین کاری دەستی، بەرهەمە سپییەکانی وەک ژاژی، ماست و پەنیر و میوە ناوخۆییەکان نمایش دەکرێن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە سێیەم فێستیڤاڵە کە ئەمساڵ لە دەڤەری ئامێدی دەکرێتەوە. بەڵام ئەمە یەکەم ساڵە فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت.
یه‌كه‌مین فێستڤاڵ تایبه‌ت بوو به سێوى به‌روارى باڵا له‌ناحیه‌ى كانى ماسێ، دووه‌میشیان فێستڤاڵى دان‌و بوو ، له‌ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ.
بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، پلانیان هەیە ساڵانە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە لە دەڤەری ئامێدی ئەنجام بدەن، چونکە ئامێدی بە بەرهەمە ناوخۆییەکانی بەناوبانگە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن