964 سۆراغی کردووە

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی چییە؟

964+

فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر کەمبووەتەوە، بەجۆرێک لەماوەی شەو و رۆژێکدا تەنیا 5 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەبووە، 964 سۆراغی کردووە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا وەک خۆیەتی.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوبەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا وەک خۆیەتی، ئەو کات نزیکەی 600 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهات و ئێستاش زیاتر لە 560 مێگاوت کارەبا بەرهەمدێت، کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندی بە زۆربوونی خواست هەیە و بەرمهێنان کێشەی نییە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ماوەی چەند مانگێکە فشاری غاز کەمیکردووە و بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە، بەراورد بە شەش مانگی ئەمساڵ.

964 چەندجارێک پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی کارەبا کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

وێستگەی غازی کارەبای هەولێر دەکەوێتە رۆژئاوای هەولێر، ئێستا سێ وێستگە وەستاوە و پێنجیان کار دەکەن.

سەرماکەی پێنجوێن نەبوونی کارەباشی هاتووەتە سەر

سەرماکەی پێنجوێن نەبوونی کارەباشی هاتووەتە سەر