132 تیم

بەرگریی شارستانی بۆ 964: ئه‌مڕۆ 650 ته‌له‌فۆنمان بۆ كراوه‌

964+

شاخەوان عومەر

بەهۆی دابارینی چەند سەعاتی رابردووی هەولێر و دەوروبەری، ژووری کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر 650 تەلەفۆنی بۆ هاتووە

موقەدەم کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964 وتی، “پەیوەندییەکان هەندێکیان خاوەنی ئەو ماڵانە بوون، کە زیانیان پێگەیشتبوو، هەشیانە خاوەن ئۆتۆمبێل، یان کەسی نزیک لە رووداوەکان بوون.

سەبارەت بە ژمارەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، وتی 132 تیم دابەشی سەر 44 بنکە دەبن، بە بەردەوام 11 تیم لە ئەرکدا بوون.

وەک کەشناسی پێشبینی کردبوو، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ شاری هەولێر و دەوروبەری گرتووەتەوە.

لە هەندێک شەقام و گەڕەکی ناو شار و دەوروبەری، پەنگخواردنەوەی ئاو زیانی مادی بۆ ماڵ و خاوەن دوکانەکان دروست کرد.

حکومەت لە هەولێر 38 ملیار دیناری بۆ بەرگرتن لە لافاو تەر...

حکومەت لە هەولێر 38 ملیار دیناری بۆ بەرگرتن لە لافاو تەرخان کردووە