گەرمترین ترێندەکانی هەفتە

هەفتەیەک بوو نە هۆڵی سینەماکان بەردەکەوتن نە هۆڵی کۆنسێرتەکان

964+

پەری ساڵح

ئەم هەفتەیە پڕ بوو لە چالاکی جیاواز، بەڵام بەرچاوترینیان کۆنسێرت و سینەمابوون.

هەفتەی یادی سلێمانی پڕ کەیف و سەفا بوو هەر یەک لە هونەرمەندان نەجمەدینی غولامی و ئەیوب عەلی و کەمال محەمەد و پەیوەند جاف بە دوو رۆژی جیا کۆنسێرتیان کرد، هەواداران ئەوەندە بە پەرۆش بوون هێشتا کات زۆری مابوو بلیتیان نەهێشت.

فیلمی 1988 هەرای ناوەتەوە سینەماکانی کوردستان جمەیان دەهات، لە ماوەی تەنیا 8 رۆژدا 21 هەزار بینەری هەبووە.

لە سۆشیال میدیاش جیهان هاشم ترێند بوو، جیهان بۆ جارێکی تر لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، بە قسەی خۆی بێت قیسمەت نەبووە.

ئەو کچەی بە نهێنی دڵی باوکی خۆشکرد بۆ ترێندی 964 دەدوێت

ئەو کچەی بە نهێنی دڵی باوکی خۆشکرد بۆ ترێندی 964 دەدوێت

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە