ژمارەیەک لەوانەی پاسەوانی سنوور دەستگیری کردوون - وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور
دەستبەسەر 300 گسکیشدا گیراوە
پاسەوانی سنوور: 14 کەسمان دەستگیر کرد بەنیازبوون بە قاچاخ بێنە هەرێمەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لیوای 21ـی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی 14 کەسی راگەیاند، کە بەنیازبوون بە قاچاخ بێنە ناو هەرێمەوە.
لیواکە لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، ئەو کەسانە رۆژی چوارشەممە هەوڵیان داوە لە ئێرانەوە بە قاچاخ بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە و ئەوانیش دەستگیریان کردوون.
بە پێی راگەیەندراوی لیواکە بێت، ئەو کەسانەیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
لە هەوڵێکی دیکەدا هەمان لیوا دەستی بەسەر 300 گسکی کارەبایی و 20 تەلەفزیۆنی جۆری سامسۆنگیشدا گیراوە، کە هەوڵ دراوە بەرەو وڵاتی ئێران بپەڕێندرێنەوە.
بە پێی ئامارێک کە 964 لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووری هەرێمەوە دەستیکەوتووە، ئەمساڵ زیاتر لە 100 کەس دەستگیر کراون کە ویستوویانە بە قاچاخ بێنە هەرێمی کوردستانەوە.