وێنەی ئەو بارهەڵگرەی کە بە تۆمەتبارەکە بووە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
دەستگیرکرا
بۆ کاسبی بارهەڵگری لە هاوڕێکەی وەرگرت بەڵام لەبازاڕ فرۆشتیەوە
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڕێیەکەی دەستگیر کرا، پۆلیس دەڵێت بارهەڵگرێکی بە فێڵ لە هاوڕێکەی وەرگرتووە و فرۆشتوویەتیەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای خاوەنی بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ 964 قسەیکرد وتی، ئەو کەسە هاوڕێی بووە و بارهەڵگرەکەی لەلا داناوە تا ئیشێک دەدۆزێتەوە کاری پێوە بکات، بەڵام چووە لە سلێمانی فرۆشتوویەتی.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارەکەیان دەستگیركردووە و دەستیشگیراوە بەسەر بارهەڵگرەکەدا.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 34 ساڵە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.