لە دهۆک

کرێکارێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

سیداد حەبیب – دهۆک

لە گەڕەکی نزارکێی دهۆک کرێکارێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

وەڵات ئەمین سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لە دهۆک بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا کرێکارێک بەناوی ئەلەند دەشتی لەکاتی ئیشکردندا لە گەڕەکی نزارکێ کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئەو کرێکارە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

بەقسەی وەڵات ئەمین، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چوار کرێکار گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی حەوت کرێکاری دیکەش بریندار بوون، ئەمە لەکاتێکدایە هەموو ساڵی رابردوو نۆ کرێکار لە دهۆک لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری