ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، شەوی رابردوو بە سێ درۆن هێرش کراوەتەسەر کەمپی پەنابەران لە کۆیە
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
“شەوی رابردوو بە سێ درۆن هێرش کراوەتەسەر کەمپی پەنابەران لە کۆیە”
شۆڕش قادری
دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی دەڵێت؛ شەوی رابردوو بە سێ درۆن هێرش کراوەتەسەر کەمپی پەنابەران لە کۆیە و هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەنێوان کاتژمێر 23:10 بۆ 23:30 خولەکی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، بە سێ درۆن هێرش کرایەسەر کەمپی پەنابەران لەشاری کۆیە و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە”.
بەردەوامی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کوردستان لەکاتێکدایە کە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو مانگێک تێدەپەڕێنێت و ترەمپیش رایگەیاندووە، لەگەڵ ئێرانییەکان نزیکن لە رێککەوتن.