رادەستی دادگا کرا

بەتۆمەتی رشتنی پاشماوەی کارگە لە تانجەرۆ هاوڵاتیەک دەستگیرکرا

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە ماوەیەکە هاوڵاتیان لەشوێنی جیاواز فێری رشتنی پاشماوەکان بوونە کە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە،  ئەمڕۆش هاوڵاتییەکیان بەم تۆمەتە لە ناحیەی عەربەت دەستگیر کردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، لەئەنجامی رشتنی پاشماوەی کارگە لە تانجەرۆ سنووری ناحیەی عەربەت هاوڵاتیەک لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەتەوە دەستگیرکراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا.

پۆلیس دەڵێت، پێشتریش رووداوی هاوشێوە لە شوێنی جیاوازی پارێزگاکەیان هەبووە و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی دیکە لەماوەکانی رابردوودا بەهەمان تۆمەت دەستگیرکراون .

بۆ ئەم هاوڵاتیەکی ئەمڕۆش گیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە رادەستی دادوەریان کردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.