نوێترین وێنەی حەجاج ئەحمەد حەردان جەلادەکەی نوگرە سەلمان – وێنە؛ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
دادگاییکردنى حەجاجى نوگرە سەلمان بۆ 14ـى 5 دواخرا
میلاد جەلال
سەرۆکى کۆمەڵەى داکۆکى کردن لە پرسى ئەنفال بە 964ـى وت،”دادگایى کردنى حەجاجى نوگرە سەلمان بۆ 14.5.2026 دواخرا و دووەمین دانیشتنى دادگا لەو رۆژە بەڕێوە دەچێت”.
ئەمڕۆ لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە، یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی (حەجاج ئەحمەد حەردان عوبێدی)، بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بەڕێوەدەچێت.
حەجاج، کە بە “جەلادەکەی نوگرە سەلمان” ناسراوە، تۆمەتبارە بە شەهیدکردنی دەیان منداڵ، ژن، گەنج و پیری کورد لەو زیندانەدا کە یەکێک بووە لە خوێناویترین قەڵاکانی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکى کۆمەڵەى داکۆکى کردن لە پرسى ئەنفال بە 964ـى وت،”دادگایى کردنى حەجاجى نوگرە سەلمان بۆ 14.5.2026 دواخرا و دووەمین دانیشتنى دادگا لەو رۆژە بەڕێوە دەچێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح