پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکی فەرمیدا داوا لە بەشێک لەو جوتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکە کردووە، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی سلێمانی، ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی پسوڵە (بیتقە)کانیان لە سەرەتاوە تاوەکو ژمارە (840)ـە، دەتوانن سبەینێ پێنجشەممە، رێکەوتی 30ـی نیسانی 2026، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

سایلۆی سلێمانی بۆ رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە، دوو مەرج و روونکردنەوەی گرنگی بۆ جوتیاران خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:

یەکەم: پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکەی بەناو رادەست کراوە، خودی خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی چەکەکە، یان ئەگەر کەسێکی دیکە لەبری ئەو دەچێت، دەبێت بریکارنامەی فەرمی (وەکالەت)ی لەلایەن جوتیارەکەوە بۆ کرابێتەوە.
دووەم: پێدانی چەکەکان هیچ پەیوەندییەکی بە بڕی پارەکەوە نییە، واتە هەموو ئەو جوتیارانەی ژمارەی پسوڵەکانیان تا (840)ـە، چەکەکان وەردەگرن، جا بڕی پارەکەیان (رەسیدەکانیان) کەم بێت یان زۆر.

سایلۆى سلێمانى وه‌جبه‌یه‌كى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم به...

سایلۆى سلێمانى وه‌جبه‌یه‌كى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كات