حزبەکەی بڕیاری قورسی دا

حه‌لبوسی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستپێكرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پارته‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسیی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی په‌رله‌مانی عێراق، هێرشی پێچه‌وانه‌ی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری له‌ عێراق ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دا.

ئه‌م ئێواره‌یه‌ حزبی ته‌قدوم، كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، بڕیاری دا بایکۆتی دانیشتنەکانی هاوپه‌یمانیی ئیدارەی دەوڵەت بكات، هه‌رسێ وه‌زیری پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیرییش ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریان دا بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و ئه‌ندامه‌كانیشیان له‌ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كشانه‌وه‌.

حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی به‌یاننامه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا جگه‌ له‌و بڕیارانه‌ی داویانه‌، رایانگه‌یاندووه‌ “خۆڕاگر ده‌مێننه‌وه‌ و به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین”.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پەرلەمانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌مه‌ش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌ ده‌ست دا.

له‌ هه‌مان كاتدا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیه‌تی پەرلەمانتار لەیس دولێمیشی دا، كه‌ هه‌ر ئه‌و سكاڵای له‌سه‌ر حه‌لبوسی تۆمار كردبوو.

محەمەد حه‌لبوسی: رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر

محەمەد حه‌لبوسی: رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر