"غاز زۆرە بریکارەکان باش ئیش ناکەن"

خاوەن نانەواخانە و هاوڵاتیانی سلێمانی گلەییان لە وەکیلەکانی غاز هەیە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەقسەی سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ئەزمەی غاز نەماوە و زۆرە، بەڵام بریکارەکان بەباشی دابەشی ناکەن و گلەیی زۆریان لەسەرە.

عومەر عەبدوڵا لەناو حەوشەی قایمقامیەتی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “غاز زۆرە بەڵام 90٪ بریکارەکان بەباشی ئیش ناکەن، شکاتی زۆریان لەسەرە، رۆژی 20 بۆ 30 شکاتی هاوڵاتیان دێتە لامان، بۆیە ئێمەش محسابەیان دەکەین تەنانەت ئەگەر بگاتە ئاستی وەکالەت سەندنەوە لێیان”.

“دەبێ بریارەکان بەناو کۆڵانەکاندا بگەڕێن و غاز دابەش بکەن، بەڵام بریکارەکان نایبەن، ئێمەش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بچن عەریزە بنووسن و سکاڵا دژیان تۆمار بکەن”، عومەر عەبدوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بڕی 240 تۆن غاز بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانەوە دابین دەکرێت.

یەکێک لە خاوەن نانەواخانەکان کە ژنێکی بەدڵ و جورئەتە و بۆ شکات چووەتە قایمقامیەتی سلێمانی، دەڵێت، لە جەژنەوە 15 بوتڵ غازمان بۆ هاتووە کە هەر رۆژێک چوار بوتڵمان پێویستە، ئەمشەو تەلەفۆنم بۆ وەکیلی غاز کردووە، دەڵێ، کاتژمێر 3ـی شەو وەرە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سلێمانی؛ چیتر لەبەردەم کارگەکان غاز دابەشناکرێت

سلێمانی؛ چیتر لەبەردەم کارگەکان غاز دابەشناکرێت

قەیرانی غاز لە سلێمانی ئیشی خۆی کرد و چوار نانی کرد بە ه...

قەیرانی غاز لە سلێمانی ئیشی خۆی کرد و چوار نانی کرد بە هەزار دینار