مۆلیده‌ى ئه‌هلیان نییه‌

گونده‌كانى سنوورى ئامێدی كێشه‌ى كاره‌بایان هه‌یه‌

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

دواى دوو هه‌فته‌ له‌ به‌ستنى سیستمى پریپه‌ید له‌ قه‌زاى ئامێدی، گوند و ناوچه‌كانى نزیكى ئه‌و قه‌زایه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ى كاره‌با ده‌ناڵێنن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نیا به‌ رۆژ كاره‌باى نیشتمانیان هه‌یه‌ و به‌شه‌ویش بێ مۆلیده‌ن.

گونده‌كانى دێرەش، هەڤندکا، کوانێ، مێرستەک، بێبادێ، سەرگەلێ، بریم زلا، پیرۆزانا، دێرێ له‌ ده‌وروبه‌رى ئامێدی كاره‌بایان كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

ئەحمەد نهێلی، هاوڵاتی گوندی سەرگەلێ بە 964ـى وت، دوای ئەوەی کارەبای ئامێدی بووە 24 کاتژمێر، کارەبای گوندەکەمان و ناحیەی شیلادزێ و دێرەلۆک کەم بووە.

وتیشی “جاران نزیکەی 15 کاتژمێر کارەبا هەبووە، بەڵام ئێستا 13 کاتژمێر کارەبا هەیە و بە رۆژ کارەبای نیشتمانى نییە”.

رزگار ئامێدی، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ئامێدی بە 964ـى وت، نه‌بوونى مۆلیده‌ى ئه‌هلى كێشه‌ى كاره‌باى بۆ ئه‌و گوندانه‌ دروستكردووه‌.

وتیشی “تەنیا لە شەودا کارەبایان پێدەدرێت، ئه‌ویش 13 كاتژمێره‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سەنتەری ئامێدی هەموو سیستمی پریپەید بەکاردەهێنن و بەم زووانە کار لەسەر گەڕەک و شوێنه‌ گەشتیاریه‌كانیش ده‌كه‌ن.

وتیشی “لەمەودوا قەزای ئامێدی بە ناحیەکانەوە دەبێتە سیستمی پریپەید”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئامێدی یەکەم قەزایە کارەباکەی بوو بە پریپەید

ئامێدی یەکەم قەزایە کارەباکەی بوو بە پریپەید

ئامێدی داوای دەستنوس و کتێبە کۆنەکانی دەکات

ئامێدی داوای دەستنوس و کتێبە کۆنەکانی دەکات