ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵات - وێنە: سۆشیال میدیا
برینی دووانیان سەختە
حەوت کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون
ژووری هەواڵ
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنورییەکانی ئێران، لە سنوری هەنگەژاڵی بانە حەوت کۆڵبەر برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە، زۆربەی کۆڵبەرەکان فیشەک بەر ران وقۆڵ و پشتیان کەوتووە.
بە گوێرەى زانیارییەکان، سێ لەو کۆڵبەرانە خەڵکى گوندی کێلەشینى سەر بە شاری سەقزن، هەروەها ئەوانى دیکەیش دانیشتووى شارى سەقز و مەریوان و دیواندەرەن.
دووان لەو کۆڵبەرانە، برینەکانیان سەختە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکان، لە ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023ـدا، تۆمارکراون، بە گشتی 85 کۆلبەر، لە ناوچە سنوورییەکان و رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، کە 13ـیان کوژراون، 72ـیان برینداربوون.