وەزارەتی بازرگانی فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکاتەوە
964+
توانا نەقی – هەولیر
بە هۆی کێشەی تەکنیکی فۆڕمی ئەو کەسانەی کە بڕیار بوو لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم دابمەزرێن سڕایەوە، جارێکی تر فۆڕم دابەش دەکرێتەوە بۆ دامەزراندنی 49 فەرمانبەر.
وەزارەتی بازرگانی، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، 49 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ هەریەک لە پسپۆرییەکانی، کۆمپیوتەر، ژمێریاری و یاسایی، هەروەها خزمەتگوزار و شۆفێر دادەمەزرێنن.
روونیشیکردوەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانە دادەمەزرێن لە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەبن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لیژنەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات و بە پێی ئاست پۆلێنیان بۆ دەکرێت و دادەمەزرێن،
ماوەی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان تا ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ درێژ کراوەتەوە، تا ئەو کاتە دەبێت سەرجەم فۆڕمەکان بگەڕێتەوە بۆ وەزارەت.