بۆچی ئاهەنگەکەی نانسی عەجرەم هەڵوەشایەوە؟
هەردی سەلامی پاڵەوانی ئەم هەفتەیە بوو
964+
پەری ساڵح
ئەم هەفتەیە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان کلیپ و بەرهەمی نوێیان بڵاوکردەوە، بەڵام گۆرانیەکەی هەردی سەلامی و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی نانسی عەجرەم باسی گەرمی هەفتە بوو.
گۆرانی “وەرە” لە ترێندی عیراقدا لە پلەی دووەمدایە و لە تیکتۆکیش هاشتاگەکەی زیاتر لە 300 ملیۆن بینەری هەبووە، کە بەرلە نزیکەی سێ ساڵ هەردی سەلامی لەگەڵ ژەنینی پیانۆ کۆپلەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و لەگەڵ فیلمی ئالودە کە خۆی یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی دەستی خۆی وەشاند.
جگە لە هەردی سەلامی هەریەک لە شەهریار حەسەن و کارمەند رواندزی و هانی موجتەهیدی بەرهەمی نوێیان بڵاوکردەوە.
هاوکات بڕیاربوو نانسی عەجرەم 16.11.2023 لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورە لە هۆڵی M19 سازبکات و بەشێکی زۆری بلیتەکانیش فرۆشرابوون، بەڵام هەفتەیەک بەرلە وادەی دیاریکراو ئاهەنگەکەی هەڵوەشاندەوە.